دوای هێرشی کۆرمۆر زەیدی چاوەڕێی پشتیوانیی چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ دەستگیرکردنی چەکداران

رۆژنامەی عێراقیی ئەلمەدا، بە گواستنەوە لە سەرچاوەی نزیک لە حکومەت، بڵاوی کردەوە کە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، چاوەڕێی رەزامەندیی چوارچێوەی هەماهەنگییە تا هەنگاو بۆ دەستگیرکردنی ئەو لایەنانە بنێت کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت چەک بەکاردەهێنن. بەپێی راپۆرتەکە، ئەم هەنگاوە دوای تێکچوونی لێکتێگەیشتنەکانی حکومەت و گرووپە چەکدارەکان هاتووەتە ئاراوە.

ئەلمەدا دەڵێت چوارچێوەی هەماهەنگی پێشتر هۆشداریی داوەتە زەیدی کە دەستگیرکردنی ئەو گرووپانەی چەکەکانیان رادەست ناکەن، دەکرێت ببێتە هۆی رووخانی حکومەت و هەڵوەشانەوەی خودی هاوپەیمانییەکە.