شاندی دانوستانکاریی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەسەر بودجەی 2027 گەیشتە بەغدا

شاندێکی باڵای دانوستانکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ی تشرینی دووەمی 2026، گەیشتە بەغدا.

شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵ کۆ دەبێتەوە تا گفتوگۆ لەسەر شایستە داراییەکانی هەرێم لە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2027 بەردەوام بێت.

بەپێی راگەیاندنی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم، شاندەکە لە کۆبوونەوەکاندا تێبینییەکانی خۆی لەسەر بڕگەکانی رەشنووسەکە دەخاتە روو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئامانجی دانوستانەکان جێگیرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێم و شایستە داراییەکانی مووچەخۆران لە پڕۆژەیاساکەدایە.