
بانکی ناوەندیی عێراق بڕی دۆلاری نەختینەیی بۆ هاووڵاتیانی گەشتیار لە 2,000 بۆ 3,000 دۆلار بەرز کردەوە. بڕیارەکە لە 03/11/2026ەوە جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی ڕێنماییەکانی بانک، گەشتیار دەتوانێت هەر دوو مانگ جارێک ئەم بڕە دۆلارە لە کەناڵە فەرمییەکانەوە وەربگرێت، بەڵام لە ساڵێکدا نابێت لە شەش جار زیاتر بێت.
بانکی ناوەندی وتوویەتی ئەم هەنگاوە بۆ ئاسانکردنی دابینکردنی دراوی بیانی بۆ خەرجییەکانی گەشتیاران و دابینکردنی لە رێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوەیە. بڕیارەکە لە 02/11 راگەیەنرا و لە 03/11 دەستی بە جێبەجێکردن کرد.
ئەم بڕیارە تاوەکو ئێستا فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.