عەلی زەیدی رێنمایی دا پشکی نەوتی سپیی هاووڵاتیانی هەرێم بە نرخی پشتگیریکراو دابین بکرێت

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە رێنمایی دا پشکی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە نرخی پشتگیریکراوی حکومەت دابین بکرێت.

وەزارەتی نەوت لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، باسم محەمەد خدر عەبادی، وەزیری نەوت، فەرمانی بە کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان داوە خێرا رێکارە پێویستەکان بگرێتەبەر بۆ دابینکردنی پشکی دیاریکراوی هاووڵاتیانی هەرێم.

ئەمە دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان دوێنێ شەممە رایگەیاند، پشکی یەکەمی نەوتی سپی بە بڕی 100 لیتر بۆ هەر خێزانێک، بە نرخی پشتگیریکراو و لە رێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە، لە بەغدا و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور دابەش دەکرێت.