
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە ئاگادار کراینەوە بە بوونی دوو تەرم لە ناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار. دەشڵێت دەست بەجێ پۆلیس چوونە شوێنی رووداوەکە.
پۆلیس ئاشکرای کرد کە دوو تەرم بە ناوەکانی سامان سەردار محەمەد لەدایکبووی 1991 دانیشتووی گەڕەکی سیروان و محەمەد علی رەشید لەدایکبووی 1997 پیشە فیتەر کە ئاسەواری فیشەکیان پێوەیە لە نێو خانوویەک لەسەربانی دوکانێک بوون.
ئاماژەی بەوەش کردووە دەستبەجێ دەستیان بەلێکۆڵینەوە کرد و بەڵگەکان لە شوێنی تاوانەکە کۆکرانەوە و دەست بە لیکۆڵینەوە کراوە لەسەر هۆکارو چۆنێتی رووداوەکە.
لە ئێستادا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراون.