دیناری عێراقی و لیرەی تورکی دووەم و سێیەم خراپترین دراوی جیهان بوون لە ساڵی 2026دا

بەپێی داتاکانی ئاژانسی “بلومبێرگ”، لە سەرەتای ساڵی 2026ـەوە دراوی چوار دەوڵەتی عەرەبی لە ریزی خراپترین دراوەکانی جیهاندان لە رووی ئاستی دابەزین بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، هاوکات لیرەی تورکیش پلەی سێیەمی خراپترین دراوەکانی لەسەر ئاستی جیهان گرتووە.

دیناری لیبی (%15.6-): لە پلەی یەکەمی خراپترین دراوەکان دێت لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهاندا.  

دیناری عێراقی (%14.2-): بە تۆمارکردنی دووەم گەورەترین دابەزین لە دوای دیناری لیبی، لە پلەی دووەمی خراپترین دراوەکانی جیهاندا جێگیر بووە.  

لیرەی تورکی (%13.3-): وەک سێیەم خراپترین دراوی جیهان لە رووی دابەزینی بەهاوە دەستنیشان کراوە و دەستبەجێ لە دوای دیناری عێراقی دێت.  

جونەیحی میسری (%11.6-): لە دوای شلنی ئۆغەندی (%12.7-) دێت و لە پلەی سێیەمی دراوە عەرەبییەکان و پێنجەمی جیهانیدایە.  

درهەمی مەغریبی (%6.7-): لە ریزی کۆتاییەکانی پێڕستی ئەو دراوانەیە کە پاشەکشەیان بەخۆوە بینیوە.  

ئەم ئامارانە دەریدەخەن کە لە پاڵ پاشەکشە بەرچاوەکەی لیرەی تورکی وەک سێیەم دراو لەسەر ئاستی جیهان، هەردوو دیناری لیبی و عێراقی توندترین زیانیان بەرکەوتووە و لە سەرووی هەموو دراوە دابەزیوەکانی دونیاوە ریزبەندی کراون.