زەیدی: لەگەڵ یەبەشە تێگەیشتن کراوە بۆ رادەستکردنی چیای شنگال و تێکەڵبوونیان بە حەشدی شەعبی

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وتی حکومەت لەگەڵ یەکەکانی بەرگریی شنگال “یەبەشە” تێگەیشتنێکی هەیە بۆ گواستنەوەی دەسەڵاتی چیای شنگال بۆ سوپای عێراق و پەیوەستبوونی ئەندامانی ئەو هێزە بە حەشدی شەعبی.

زەیدی ئەم لێدوانانەی هەینی 23ی ئۆکتۆبەری 2026 لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا کردووە. زەیدی هەروەها رایگەیاندووە تێگەیشتنێک لەگەڵ تورکیا هەیە بۆ کێشانەوەی هێزەکانی و گواستنەوەی بنکەی بەعشیقە بۆ سوپای عێراق.

سەرۆکوەزیرانی عێراق وتی گواستنەوەی چیای شنگال بۆ دەستەڵاتی سوپای عێراق لەگەڵ پەیوەستبوونی ئەندامانی یەبەشە بە حەشد دەبێت. بەڵام لە لێدوانەکەیدا وردەکارییەکانی جێبەجێکردن، کاتی گواستنەوە و شێوازی پەیوەستبوونەکەی ئاشکرا نەکردووە.