ژیژەک نامە بۆ ئۆجەلان دەنێرێت و پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی دەکات

سلاڤۆی ژیژەک، فەیلەسوفی سلۆڤینی لە نامەیەکدا بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان پشتیوانی لە هەوڵەکانی ئاشتی دەربڕیوە و پێی وایە سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیە بە قازانجی کورد و تورک و سەرجەم هاووڵاتیانی تورکیا دەبێت.

ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ئەمڕۆ شەممە 24ی ئۆکتۆبەر، دەقی نامەکەی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت ژیژەک لە رێگەی شاندی ئیمراڵییەوە ناردوویەتی.

بەپێی دەقی بڵاوکراوە، ژیژەک ستایشی پابەندبوونی ئۆجەلان بە بنەماکان، قووڵیی تێڕوانینی تیۆری و ئامادەیی بۆ بڕیاری سەخت دەکات. هەروەها جەخت لەو بۆچوونە دەکاتەوە کە خەبات بۆ مافەکانی کورد، خەباتێک دژی تورکەکان نییە.

ژیژەک پێی وایە ئەگەر پرۆسەکە سەرکەوتوو بێت، دەرفەتی ئازادی، ئاشتی و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ هەموو هاووڵاتیانی تورکیا دەڕەخسێت.