وەزارەتی خوێندنی باڵا: وەرگرتنی پارەی خوێندنی (پارالێل – ئێواران) بە پێنج قیست دەبێت

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاریان داوە پارەی خوێندنی (پارالێل – ئێواران) بە شێوەی پێنج قیست بدرێت بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەی کە بە شێوازی پارالێل و ئێواران دەخوێنن لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.

وەزارەت ئاماژەی بەوەش کردووە کە دوای داشکاندنی رێژەی (45%)ی کرێی خوێندن، وەرگرتنی پارەی خوێندنی پارالێل و ئێواران بە پێنج قیست جێبەجێدەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەم بڕیارە “لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و لەبەر چاوگرتنی دۆخی دارایی کەسوکار و بنەماڵەی خوێندکاران/ قوتابیان دراوە”.