بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتی نەوت عەلی زەیدی داوای زیادکردنی بەرهەمهێنان دەکات

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە سەردانی وەزارەتی نەوتدا داوای کرد پلانەکانی زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان و داهاتی نەوت جێبەجێ بکرێن.

ئەم داواکارییە لە دوای ئەوەیە کە داهاتی نەوتی عێراق لە 7 مانگی یەکەمی 2026دا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو 53٪ دابەزیوە.

هەرچەندە بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەیلوولدا گەیشتووەتە 4.4 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، کەمبوونەوەی داهات نیشان دەدات زیادبوونی بەرهەمهێنان بە تەنیا چارەسەر نییە.

عێراق بەشێکی زۆری خەرجییە گشتییەکانی لە داهاتی فرۆشتنی نەوت دابین دەکات و گۆڕانی بازاڕ و ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز-یش دەتوانن کاریگەری لەسەر هەناردە و داهات دابنێن.

زەیدی هەروەها داوای بەدواداچوونی کەیسەکانی گەندەڵی و کەموکوڕییەکانی کەرتی نەوتی کردووە و وتوویەتی جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە چاودێریی بەرهەمهێنان و هەناردە دەکات. بەڵام تا ئێستا حکومەت رێکاری وردی بۆ زیادکردنی داهات راگەیاندووە.