مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2026، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت و تا رۆژی پێنجشەممە (22ی تشرینی یەکەم) سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، هاوکات لە هەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لە دوای (1/7/2024) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.