
راپۆرتی 2026ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ژینگەی وەبەرهێنان لە عێراق دەڵێت، گەندەڵی لە گرێبەستە حکومییەکان و مۆڵەتدان، ناڕوونیی رێساکان و کێشەی ئەمنی، کێشەی بەردەم کۆمپانیا بیانییەکانن.
بەپێی راپۆرتەکە، کێشەکان تەنها لە گرێبەستەکاندا نین، مۆڵەت و گومرگ، چارەسەرکردنی ناکۆکیی بازرگانی و دواخستنی پارەدانی کۆمپانیاکانیش لەو بەربەستانە دانراون.
هەروەها راپۆرتەکە دەڵێت گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی ئێران لە ماوەی شەڕی ناوچەیی لە 2026دا زیاتر لە 600 جار هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوە حکومییەکانی ئەمریکا.
راپۆرتەکە بۆ کەرتی بانکی عێراقیش ئاماژە بەوە دەکات کە 3 بانکی حکومی ـ رافدین، رەشید و بانکی بازرگانیی عێراق ـ نزیکەی 85٪ی سامانەکانی کەرتی بانکیان لەدەستدایە.
لەبارەی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت چوارچێوەی یاسایی بۆ وەبەرهێنان لە هەندێک لایەنەوە کراوەترە، بەڵام ناکۆکیی دارایی و نەوتی لەگەڵ بەغدا، دواخستنی پارەی کۆمپانیاکان و نفووزی سیاسی هێشتا کێشەن.