
داهاتی گشتیی عێراق لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵی 2026دا، بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، 45.7٪ کەم بووەتەوە؛ هۆکاری سەرەکیش دابەزینی داهاتی نەوتە.
رۆژنامەی ئەلمەدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئۆکتۆبەر، لە زاری سەرۆکی دەستەی چاودێریی تەرخانکردنی داهاتە فیدراڵییەکانەوە بڵاوی کردووەتەوە، داهاتی گشتی لە نزیکەی 72 تریلیۆن دینار لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵی 2025، دابەزیوە بۆ 39.1 تریلیۆن دینار لە هەمان ماوەی ئەمساڵ.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی دارایی، داهاتی نەوت لە نزیکەی 65 تریلیۆن دینارەوە کەم بووەتەوە بۆ 30.4 تریلیۆن دینار؛ واتە دابەزینێکی نزیکەی 53٪.
لە بەرامبەردا، داهاتی نانەوتی 23.5٪ زیادی کردووە و لە نزیکەی 7.1تریلیۆن دینارەوە گەیشتووەتە 8.7 تریلیۆن دینار، بەڵام ئەم زیادبوونە نەیتوانیوە کەمبوونەوەی داهاتی نەوت قەرەبوو بکاتەوە.
سەرۆکی دەستەکە جەختی لە پێویستیی زیادکردنی داهاتی نانەوتی کردووەتەوە و داوای پەرەپێدانی سیستەمی کۆکردنەوەی داهات و بەهێزکردنی شەفافیەت و چاودێری کردووە، بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستنی دارایی عێراق بە نەوت.