حکومەتی عێراق: پلانێک هەیە نرخی دۆلار لە بازاڕدا دابەزێنرێت بۆ 1550 دینار

ئەمڕۆ چوارشەممە، وتەبێژی حکومەتی عێراق، حەیدەر عەبودی، رایگەیاند کە حوکمەت و بانکی ناوەندی خاوەنی پلانێکی وردن بۆ ئەوەی لە ئاییندەیەکی نزیکدا نرخی دۆلار لە بازاڕی هاوتەریبدا بگەیەننە 1550 دینار.

عەبودی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) ئاماژەی بەوە دا کە ئەم هەنگاوە پشت بە یەدەگی پارێزراو و پێویستیی بانکی ناوەندی دەبەستێت، بە جۆرێک کە بازرگانی دەرەکی بە ئاسانی بەڕێوە ببات و پێداویستییەکانی هاوردەکردن دابین بکات.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ئەوەی خستەڕوو کە ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی بیست و سێیەمیدا بڕیاریدا لە 7ی تشرینی یەکەمی 2026ـەوە سەرجەم ماددە خۆراکییەکان و دەرمانە هاوردەکراوەکان لە باجی گومرگی ببەخشرێن.