
دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سعودی رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید لە شاری ریاز، لانیکەم 12 کەس کوژران و 309 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی راگەیاندنەکە، ئەمە سێیەم هێرشە کە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا بۆ سەر فڕۆکەخانەی مەلیک خالید لە پایتەختی سعودییە ئەنجام دەدرێت.
هێرشەکە بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە روویداوە و سیستەمی هۆشداریی مەترسی لە سعودیە هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی دەربارەی هێرشەکە دەرنەکردووە.
لەدوای هێرشەکە، کارکردنی فڕۆکەخانەکە بە شێوەیەکی کاتی راگیراوە و ئاراستەی هەموو گەشتە ئاسمانییەکان گۆڕدراوە. هەروەها حکومەتە رۆژئاواییەکان داوایان لە هاووڵاتیانی خۆیان کردووە لە فڕۆکەخانەکە و ناوچەکانی دەوروبەری دوور بکەونەوە.