سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی ریاز بە توندی سەرکۆنە کرد

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هێرشەکەی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە شاری ریاز، پایتەختی سعودییە، بە توندی سەرکۆنە کرد و پشتیوانی و هاوسۆزیی خۆی بۆ ئەو وڵاتە دووپات کردەوە.

سەرۆکایەتیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین کە کرایە سەر فڕۆکەخانەی شا خالید.

هەروەها جەختی کردەوە: پشتیوانی و هاوسۆزیمان لەگەڵ سعودییە دووپات دەکەینەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان جەختی لە پێویستیی پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل کردووەتەوە.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید لە ریاز، لانیکەم 12 کەس کوژراون و 309 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەمە سێیەم هێرشە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا بۆ سەر فڕۆکەخانەکە. هێرشەکە بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە روویداوە و بەدوای ئەوەدا کارکردنی فڕۆکەخانەکە بە شێوەیەکی کاتی راگیراوە و ئاراستەی گەشتە ئاسمانییەکان گۆڕدراوە.