
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای باوەڕپێکراوی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، کە لەلایەن وەزارەتەوە سەرپەرشتی دەکرێن.
بەپێی لیستەکە، زانکۆ و دامەزراوە حکومییەکان بریتین لە: زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر، زانکۆی سلێمانی، زانکۆی دهۆک، زانکۆی کۆیە، زانکۆی هەولێری پزیشکی، زانکۆی سۆران، زانکۆی ڕاپەڕین، زانکۆی زاخۆ، زانکۆی هەڵەبجە، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی چەرمو، زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و گەرمیان، زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان، دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتى ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی، ئەنجومەنی کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان، زانکۆی کوردستان-هەولێر و زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان.
لە بەشی زانکۆ تایبەتەکانیشدا، وەزارەت ناوی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی-هەولێر، زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، زانکۆی ئەمریکی لە عێراق-سلێمانی، زانکۆکانی جیهان لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک، زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی، زانکۆی تیشک-سلێمانی، زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی، زانکۆی نۆڵج، زانکۆی نەورۆز، زانکۆی کاسۆلیک لە هەولێر، زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی، زانکۆی بەیان، کۆلێژی قەڵای زانکۆیی و کۆلێژی گۆیژەی زانکۆیی هێناوە.