
بانکی ناوەندیی عێراق ئاماری ئاڵوگۆڕی بازرگانیی بۆ سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2026 بڵاوکردەوە. بەپێی داتاکان، هەناردەی وڵات گەیشتووەتە زیاتر لە 19.5 ملیار دۆلار و هاوردەکردنیش لە سەرووی 10 ملیار دۆلار بووە، بەپێی خشتەی تەرازووی پارەدان کە بانکی ناوەندی بڵاویکردۆتەوە ، داهاتی هەناردەکردنی عێراق لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە 19 ملیار و 550 ملیۆن دۆلار، لە بەرامبەردا بڕی هاوردەکردن گەیشتووەتە 10 ملیار و 270 ملیۆن دۆلار (بە هەژمارکردنی تێچووی گواستنەوە و دڵنیایی).
دیارترین ژمارەکانی داتاکانی بانکی ناوەندی:
– هەناردەی نەوتی خاو لە پلەی یەکەمدا دێت و گەیشتووەتە 18 ملیار و 640 ملیۆن دۆلار، هاوکات هەناردەی بەرهەمە نەوتییەکان 762 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار و هەناردەی کاڵاکانی دیکەش 148 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بووە.
– هاوردەکردن بەسەر دوو کەرتی سەرەکیدا دابەش بووە؛ پشکی شێر هاوردەکردنی کەرتی تایبەت بووە بە بڕی 8 ملیار و 920 ملیۆن دۆلار، لە بەرامبەردا هاوردەی کەرتی حکومی تەنیا یەک ملیار و 350 ملیۆن دۆلار بووە.
– تەرازووی بازرگانی پاش دەرکردنی تێچووی گواستنەوە و بیمە لە بەهای هاوردەکراوەکان (کە 8 ملیار و 730 ملیۆن دۆلار بووە)، بەمەش ئاستی بەهای هەناردەی عێراق بۆ دەرەوە گەیشتووەتە 10 ملیار و 820 ملیۆن دۆلار.