
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی ئوردن ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی تشرینی دووەمی 2026، بلۆککردنی ئەپی تێلیگرامی لە سەرانسەری وڵات راگەیاند. ئەو دەزگایە دەڵێت بڕیارەکە بۆ پاراستنی بەکارهێنەران و بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکانە.
بەپێی بەیاننامەکە، دەسەڵاتداران دەڵێن تێلیگرام بۆ هەڕەشە، باجگیری، بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی نایاسایی و پەرەپێدانی توندڕەوی بەکارهاتووە، ئەوانیش ئەم بەکارهێنانانە بە هەڕەشە بۆ ئاسایشی کۆمەڵگە و ئاسایشی نیشتمانی دەزانن.
ئاسایشی گشتی داوای لە هاووڵاتیان کردووە ئاگاداری هەژمار و لینکە نادیارەکان بن و هەڕەشە و پێشێلکارییەکان لە رێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە رابگەیەنن. هەروەها داوای لە خێزانەکان کردووە چاودێریی بەکارهێنانی ئینتەرنێت لەلایەن منداڵەکانیانەوە بکەن.