
ئاژانسی ئەکسیۆس لە راپۆرتێکی 5ی تشرینی دووەمی 2026دا نووسیویەتی، دوای ئەوەی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنە ناوەندییەکاندا دۆڕان، دوناڵد ترەمپ سێ رێگەی سەرەکی لە بەردەمە: دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان، هەوڵدان بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران، یان بەردەوامبوون لە گەمارۆ دەریاییەکە و سزا ئابوورییەکان بۆ فشارخستنە سەر تاران.
بەپێی راپۆرتەکە، هێرشی نوێ دەتوانێت نرخەکانی وزە بەرز بهێڵێتەوە و بە ئەنجامی سەربازیی باشتر نەگات. رێککەوتنیش دڵنیایی نییە، چونکە ئێران لەوانەیە داواکارییەکانی زیاتر بکات یان سازش نەکات. بەردەوامبوون لە فشارە ئابوورییەکانیش رەنگە کاتیکی زۆر بخایەنێت.
ئەکسیۆس دەڵێت جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆک، بە ئاشکرا جەنگی بە هۆکارێک بۆ دۆڕانی کۆمارییەکان داناوە و لە پشت پەردەدا هەوڵی رێککەوتنی دیپلۆماسی دەدات. راپۆرتەکە هەروەها بە قسەی بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێت سوپای ئەمریکا ئامادەکاری بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی گەورەتر دەکات، بەڵام ئەمە واتای ئەوە نییە کە بڕیار بۆ هێرش دراوە.