
ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانیی تورکیا پیشانی دەدەن کە لە ماوەی نێوان 1ی کانوونی دووەم تا 31ی تشرینی یەکەمی 2026دا، کاڵایەکی تورکی بە بەهای 7.5 ملیار دۆلار بۆ عێراق هەناردە کراوە. بەمەش عێراق لە نێوان حەوت وڵاتی دراوسێی تورکیا گەورەترین بازاڕی کاڵا تورکییەکان بووە.
بەپێی هەمان ئامار، بولگاریا بە 4.4 ملیار دۆلار، یۆنان بە 2.8 ملیار دۆلار و جۆرجیا بە 2.4 ملیار دۆلار لە دوای عێراق دێن. کۆی هەناردەی تورکیا بۆ ئەو 7 وڵاتە 23.43 ملیار دۆلار بووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2025، 2.3% زیادیکردووە. بە ژماردنێکی نزیکەیی، عێراق نزیکەی یەک لە سێی کۆی ئەو هەناردەیەی وەرگرتووە.
کاڵا تورکییەکان تەنها بە بەرهەمی خۆراک سنووردار نین. وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئامێر و کەرەستە، ئۆتۆمبێل، دانەوێڵە، ئاسن و پۆڵا، جلوبەرگ، کەلوپەلی ماڵ، ماددەی پلاستیکی و کەرەستەی بیناسازی لە بەرهەمە باوەکانی هەناردە بۆ عێراق دەژمێرێت.