
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بەدوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، نرخی نوێی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی دیاری کراوە و لە ئەمڕۆ، ٧ی تشرینی یەکەمەوە جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی رێنماییە نوێیەکان، وەزارەتی دارایی هەر دۆلارێک بە ١٥٠٠ دینار دەکڕێت، نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ بانکەکان ١٥١٠ دینار دەبێت و بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکانیش دۆلار بە ١٥٢٠ دینار بە بەکارهێنەری کۆتایی دەفرۆشن.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە، بە پشتبەستن بە پێشنیاری خێرای وەزیری دارایی و سەرۆکی بانکی ناوەندی، بڕیاری گۆڕینی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دینار دا.
بانکی ناوەندی عێراقیش نووسراوێکی گشتاندنی بۆ سەرجەم بانکە مۆڵەتپێدراوەکان ناردووە و رایگەیاندووە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە کار بە نرخە نوێیەکان دەکرێت.
