
کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی تیۆدۆر رۆزڤێڵت گەیشتە سنووری ئۆپەراسیۆنەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا سێنتکۆم، بەمەش ژمارەی هەڵگرەکانی فڕۆکەی ئەمریکا لە ناوچەکە گەیشتە سێ دانە.
رۆزڤێڵت رۆژی یەکشەممە، 15ـی تشرینی دووەمی 2026، چووەتە ناو سنووری ئۆپەراسیۆنەکانی سێنتکۆم. بەڵام شوێنی وردی کەشتییەکە لە ناوچەکە ئاشکرا نەکراوە.
رۆزڤێڵت پێش گەیشتنی بە ناوچەکە، لە سەنگاپورەوە بەڕێکەوتووە بەرەو زەریای هیندی. گەیشتنی ئەو کەشتییە لە کاتێکدایە کە دوو هەڵگری فڕۆکەی دیکەی ئەمریکا، جۆرج واشنتن و جۆرج ئێچ دەبلیو بوش، لە دەریای عەرەبی ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن.
بەپێی زانیارییە فەرمییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا، رۆزڤێڵت توانای هەڵگرتنی زیاتر لە 65 فڕۆکەی هەیە.