
وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئەمڕۆ، پێنجشەممە 12ی تشرینی دووەم، دەنگۆی پێدانی 100 هەزار دینار مانگانە بە هەر کەسێک لە جیاتی بەشەخۆراک رەت کردەوە.
وەزارەتەکە جەختی کردەوە کە دابەشکردنی بەشەخۆراک بە پێی بەرنامەی فەرمی بەردەوام دەبێت.
دەنگۆکە لە هەندێک ماڵپەڕی هەواڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەوە و بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ئەنجوومەنی وەزیران ئەم گۆڕانکارییەی پێشنیار کردووە.
وەزارەتی بازرگانی لە بەیاننامەکەیدا وتی ئەو زانیارییە هیچ بنەمایەکی لە بڕیار یان رێنماییەکی فەرمی نییە.