
عێراق بووەتە گەورەترین هاوردەکاری بەرهەمە کشتوکاڵی و خۆراکییەکانی تورکیا لە ئاستی جیهاندا، بە جۆرێک بەهای ئەو هاوردانە لە 10 مانگی یەکەمی ساڵی 2026دا گەیشتووەتە 1.2 ملیار دۆلار.
بەپێی نوێترین داتاکانی ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا (TİM)، عێراق بە تەنیا 12.5%ی کۆی هەناردەی کەرتی کشتوکاڵ و خۆراکی تورکیای لەخۆگرتووە و لە پلەی یەکەمدا جێگیر بووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا بە هاوردەکردنی 735.8 ملیۆن دۆلار لە پلەی دووەمدا هاتووە.
لە هەمان کاتدا، کۆی هەناردەی کەرتی دانەوێڵە، پاقلەمەنی، تۆوی زەیتی و بەرهەمەکانیان لە ماوەی کانوونی دووەم تا کۆتایی تشرینی یەکەمی 2026دا گەیشتووەتە 9.9 ملیار دۆلار، تەنها لە مانگی تشرینی یەکەمدا بەهای هەناردەکان 1.03 ملیار دۆلار بووە.
لە رووی جۆری بەرهەمە هەناردەکراوەکانیشەوە، نەستەلە و بەرهەمەکانی کاکاو بە بەهای 886.5 ملیۆن دۆلار لە پێشەنگییەوە بوون، بەدوای ئەواندا بەرهەمەکانی بسکیت و وەیفەر بە 859.3 ملیۆن دۆلار و مەعکەرۆنی بە 847.5 ملیۆن دۆلار هاتوون.