
تۆم باراک، نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا، لە پۆستێک لە ئێکس هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە کرد و وتی ئەو هێرشە دژی خەڵکی عێراق بووە.
باراک وتی ئەمریکا پشتیوانی لە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دۆزینەوەی بەرپرسانی هێرشەکە و لێپرسینەوە لێیان.
هێرشەکە شەوی 8ی تشرینی دووەم لە کێڵگەی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ روویدا و بەرهەمهێنانی گازی راگرت. زەیدی فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی بەغدا و هەرێمی داوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە.