
بە گوێرەی داتا بڵاوکراوەکانی بانکی ناوەندی چین، مانگی رابردوو ئەو بانکە نزیکەی 26 تۆن زێڕی کڕیوە، بەوەش کۆی گشتیی ئەو زێڕەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە کڕیویەتی گەیشتە 129 تۆن. مانگی رابردوو نرخی زێڕ نزیکەی 7٪ دابەزی، کە ئەمەش گەورەترین دابەزینی مانگانەی بوو لە دوای قەیرانی دارایی 2008ەوە. چین ئەم دۆخەی بە هەل زانی و بڕێکی زیاتر زێڕی کڕی.
بەپێی ئامارەکان:
– لە دەوروبەری 73 ملیۆن ئۆنسەوە لە دوو ساڵی رابردوودا گەیشتووەتە نزیکەی 78 ملیۆن ئۆنسە.
– بەپێی ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ، بانکی ناوەندیی چین لەسەر ئاستی هەموو بانکە ناوەندییەکانی جیهان گەورەترین کڕیاری زێڕ بووە.
– هۆکاری دابەزینی نرخەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نرخی وزە بەرزبووەوە و سوودی بانکی لە ئەمریکا بە بەرزی مایەوە، ئەمەش وایکرد نرخی ئۆنسەیەک بۆ خوار 4،000 دۆلار دابەزێت پێش ئەوەی کەمێک بەرز ببێتەوە بۆ دەوروبەری 4,070 دۆلار.
ئەم کڕینە بەردەوامەی دەوڵەت، خەڵکی ئاسایی و خێزانەکانیشی لە چین هان داوە کە ئەوانیش زێڕ بکڕن و پاشەکەوتی پێ بکەن، بەو ئومێدەی کڕینی زۆری وڵاتەکەیان لە داهاتوودا نرخەکەی بەرز بکاتەوە.