
ییسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ی تشرینی دووەمی 2026، رایگەیاند ئیسرائیل دەبێت بۆ هەر ئەگەرێک لە بەرامبەر ئێران ئامادە بێت. وتیشی ئەرکی وڵاتەکەی بەرامبەر ئێران هێشتا تەواو نەبووە.
کاتز رایگەیاند کە تاران هەوڵ دەدات هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەست پێ بکاتەوە. هەروەها وتی ئێران چالاکیی دیکەی هەیە کە بە بۆچوونی ئەو ئاسایشی ئیسرائیل دەخاتە مەترسییەوە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل داوای یەکگرتوویی ناوخۆیی کرد و وتی، سەرەڕای ناکۆکییە سیاسییەکان، ئیسرائیلییەکان دەبێت لە بەرامبەر هەڕەشەکاندا یەکگرتوو بن. بە وتەی ئەو، بۆ ئەرکەکانی داهاتوو، وڵاتەکەی پێویستی بە هەموو توانای سوپا و خۆڕاگریی خەڵک هەیە.
داواکەی کاتز بۆ یەکگرتوویی لە کاتێکدا دێت کە دوای هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل، هیچ هاوپەیمانییەک زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەدەست نەهێناوە. ئیسحاق هێرتسۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل، گادی ئایزنکۆتی بۆ هەوڵدان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو هەڵبژاردووە.