
بەهای لیرەی تورکی تووشی داڕمانێکی مێژوویی بوو، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا گەیشتە سەرووی 50 لیرە بەرامبەر بە یەک دۆلاری ئەمریکی. ئەم دابەزینە خێرایە راستەوخۆ دوای ئەوە هات کە ئامارە فەرمییەکان دەریانخست گرانی و هەڵئاوسان لە مانگی 10دا گەیشتووەتە نزیکەی 30٪، بەتایبەت بەهۆی گرانبوونی جلوبەرگ، پێڵاو و خواردەمەنی.
ئەم هەواڵە بازاڕەکانی تورکیای شڵەژاند، بۆرسەی ئیستەنبووڵ و پشکی بانکەکان دابەزین و نیگەرانیی وەبەرهێنەران زیاتر بوو لەوەی کە حکومەت ناتوانێت کۆنترۆڵی گرانی و دابەزینی بەهای دراوەکەی بکات.
سەرباری ئەم گرانییەش، چاوەڕوان دەکرێت بانکی ناوەندیی تورکیا لە مانگی داهاتوودا سوودی بانکی زیاتر کەم بکاتەوە (کە مانگی پێشوو هێنابوویە سەر 36٪)، بۆیە ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر لێدوانەکانی هەفتەی داهاتووی پارێزگاری بانکەکەیە تا بزانرێت پلانی چییە بۆ رزگارکردنی لیرە.