ئەمریکا بۆ عێراق: ئەگەر گرووپە چەکدارەکان بچنە شەڕی نوێوە راستەوخۆ دەیانکەینە ئامانج

بەپێی راپۆرتی میدیا عێراقییەکان، ئەمریکا هۆشداری بە بەرپرسانی عێراق داوە کە ئەگەر گرووپە چەکدارەکان بەشداریی شەڕێکی نوێ لەگەڵ ئێران بکەن، هێزە ئەمریکییەکان راستەوخۆ دەیانکەنە ئامانج، بەبێ پابەندبوون بە هەماهەنگیی پێشوەختە لەگەڵ بەغدا.

ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدا باس دەکرێت کە ئەگەری نوێبوونەوەی بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا و ئێران، نیگەرانی لەبارەی کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق دروست کردووە.