
وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمریکیی ئاگادار لە پلاندانانی سەربازی، لە راپۆرتێکدا دەڵێت کە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆیان بۆ ئەگەری توندبوونەوەی شەڕ ئامادە دەکەن، ئەگەر دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیار بدات لە هەفتەکانی داهاتوودا هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات.
راپۆرتەکە جەخت دەکاتەوە کە ئەمە ئامادەکارییە بۆ ئەگەری هێرش، نە راگەیاندنی بڕیارێکی کۆتایی بۆ دەستپێکردنی هێرشەکان.
نیکۆلاس دلیۆ، فەرماندەی فڕۆکەهەڵگری جۆرج واشنتن، وتوویەتی کەشتییەکە هەمیشە ئامادە و وریایە و بۆ وەڵامدانەوە یان دەستپێشخەریی سەربازی ئامادەیە. ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە واشنتۆن هەڵبژاردە سەربازییەکانی بۆ هێرش بۆ سەر ئێران ئامادە دەکات و کەشتییە جەنگییەکانی زیاتر بەرەو ناوچەکە دەنێرێت.