
لە چەند شارێکی فەرەنساوە خۆپیشاندان و کۆبوونەوە لە دژی بەرزبونەوەی تێچووی ژیان دەستی پێکرد. خوێندکاران، کرێکاران، خانەنشینان و بەشێک لە ئەندامانی بزووتنەوەی “هێلەک زەردەکان” بەشدارییان تێدا کرد، بزووتنەوەیەک کە لە 2018دا بە ناڕەزایی لە باجی سووتەمەنی دەستی پێکرد.
خۆپیشاندەران داوای زیادکردنی مووچە و خانەنشینی، کەمکردنەوەی نرخی سووتەمەنی و باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان دەکەن. خوێندکارانیش جگە لەو داوایانە، ناڕەزایی خۆیان لە کەمیی مامۆستا و دۆخی خراپی قوتابخانەکان دەردەبڕن.
لە پاریس، تا کاتژمێر 11ی بەیانی 61 کەس دەستگیر کرابوون. پۆلیس دوو کۆبوونەوەی بێمۆڵەتیشی بڵاوەپێکرد.
پێشتر، خۆپیشاندانی خوێندکاران لە دژی دۆخی قوتابخانە و کەمیی سەرچاوەکان بووە، بەم بزووتنەوە نوێیەدا ناڕەزایییەکانی تێچووی ژیان و خزمەتگوزارییە گشتییەکانیش زیاد بوون.