
بنیامین نەتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، رایگەیاند لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا حەماس و حیزبوڵڵا بە تەواوی لەناودەبەن و رژێمی ئێران دەڕووخێنن.
نەتانیاهو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی سوپای ئیسرائیل، لە وەڵامی پرسیارێک دەربارەی ئەو بەرەی شەڕانەی هێشتا کراوەن، وتی: 90٪ی کارەکانمان ئەنجام داوە و هێشتا هەندێک کاری تر ماوە کە دەبێت تەواویان بکەین.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها هۆشداری دا لە ئەگەری هێرش بۆ سەر وڵاتەکەی لە رۆژانی داهاتوودا و وتی: دوژمنەکانمان دەیانەوێت لەم رۆژانەدا هێرشمان بکەنە سەر. گرووپە سەر بە ئێرانەکان دەیانەوێت مووشەک بهاوێژن و کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
نەتانیاهۆ لە بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەدا، بە ئاماژەدان بە هەڕەشەی ناوکی ئێران، وتی: ساڵێک لەمەوبەر، ئێران لە لێواری لەناوبردنمان بە بۆمبی ئەتۆمی بوو.