
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری بەخشینی دەرمان و ماددە خۆراکییە هاوردەکراوەکانی لە رسومی گومرگی دا، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی فۆر نیوز، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە پابەند نەبێت بە بەشی تایبەت بە بەخشینی دەرمان.
بڕیارەکەی حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەی سێشەممە، 13ی ئۆکتۆبەری 2026دا، بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی خۆراک و تەندروستی دەرچووە و لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە کاری پێ دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی فۆر نیوز، حکومەتی هەرێم هۆکاری پابەندنەبوونی بە بڕیاری بەخشینی دەرمان لە گومرگ بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە سیستەمی گومرگیی ئەسیکۆدا هێشتا لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراوە.
بەمەش، بەخشینە گومرگییەکەی دەرمان لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ ناکرێت، سەرەڕای دەرچوونی بڕیارەکە لە حکومەتی فیدراڵی.