ئێران: ئەمریکا درۆنی شاهد 136ی ئێمە کۆپی دەکات

حوسێن موحبی، وتەبێژی سوپای پاسداران، وتوویەتی درۆنی ئێرانیی شاهد 136 لە چەندین وڵاتدا کۆپی کراوە و بە ناوی جیاواز بەرهەم دەهێنرێت، بە وتەی ئەو، تەنانەت ئەمریکاش وەشانی لێ دروست کردووە.

موحەبی هەروەها دەڵێت توانای ئاسمانیی ئێران گۆڕانێکی گەورەی بەخۆوە بینیوە و ئێران لە هاوردەکەری چەکەوە بووەتە هەناردەکاری.

چەند وڵاتێک نموونەی نزیک لە شاهد 136یان دروست کردووە، لەوانە رووسیا کە درۆنی Geran-2ی بە پشتبەستن بە دیزاینی ئێرانی بەرهەم دەهێنێت.

ئەمریکاش درۆنی LUCASی لەسەر نموونەی شاهد دروست کردووە.