هۆشداریی بوونی بۆمب بۆ لانیکەم 12 گەشتی ئاسمانی لە ئەوروپا

ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا (AFP) رایگەیاند، لە بەیانیی پێنجشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2026ەوە، لانیکەم 12 گەشتی ئاسمانی لە ئەوروپا هۆشداریی بوونی بۆمبیان لەسەر تۆمار کراوە. بەهۆی ئەو هۆشدارییانەوە، ژمارەیەک فڕۆکە ناچار بوون بە شێوەی فریاکەوتن بنیشنەوە.

بەپێی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا، یەکێک لەو فڕۆکانە، کە لە دابلنەوە بەرەو رۆما دەچوو، دوای وەرگرتنی هۆشداریی بوونی بۆمب ئاراستەکەی گۆڕدرا و بەرەو بنکەی ئاسمانیی ئەڤرۆ لە باکووری رۆژئاوای فەرەنسا رەوانە کرا. نووسینگەکە رایگەیاند کە بەردەوام چاودێریی دۆخەکە دەکات.

رۆژی سێشەممەش نزیکەی 10 گەشتی بازرگانی لە ئەوروپا هۆشداریی هاوشێوەیان وەرگرتبوو. بە وتەی دەسەڵاتدارانی وڵاتە پەیوەندیدارەکان، هۆشدارییەکانی سێشەممە هەڵە دەرچوون.