کاندیدە عەرەبەکان لە هەڵبژاردنی ئەمریکا کورسییان بردەوە

لە هەڵبژاردنی 3ی تشرینی دووەمی 2026ی ئەمریکادا، ژمارەیەک سیاسەتمەداری بەڕەچەڵەک عەرەب لە ئاستی فیدراڵ و پەرلەمانی ویلایەتەکاندا سەرکەوتوون. هەندێکیان کورسیی نوێیان بردووەتەوە و هەندێکی دیکەش کورسیی خۆیان پاراستووەتەوە.

لە ئاستی فیدراڵدا، عەبدول سەید، دیموکراتی میشیگان و کوڕی کۆچبەرانی میسر، لە مایک رۆجەرزی کۆماریی بردەوە و دەبێتە یەکەم موسڵمان کە دەچێتە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا.

ئادەم حەمەویش لە بازنەی 12ی نیوجێرسی لە پێشبڕکێی ئەنجومەنی نوێنەراندا گرێگ مێلێی بەزاند.

رەشیدە تەلیب کورسیی بازنەی 12ی میشیگانی پاراستەوە و بۆ خولی پێنجەم هەڵبژێردرایەوە، دارن لاحوودیش لە بازنەی 16ی ئیلینۆی سەرکەوت و بۆ خولی حەوتەم دەچێتە کۆنگرێس.

لە پەرلەمانی ویلایەتەکاندا، عەباس عەلەویی لە بازنەی 2ی میشیگان، ئەبەر کاواس لە بازنەی 12ی نیویۆرک، ئیمان جۆدە لە بازنەی 29ی کۆلۆرادۆ و روا رۆمان لە بازنەی 7ی جۆرجیا کورسیی ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتەکانیان بردەوە.

هەروەها عەبدولناسر رەشید کورسیی خۆی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتی ئیلینۆی پاراستەوە.