موجتەبا خامنەیی: گۆڕانی حیزب لە ئەمریکا دژایەتیی واشنگتن ناگۆڕێت

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە لێدوانێکدا لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی ئەمریکا وتی، ئەوانەی چاوەڕوانی دەگۆڕانی سیاسەتی واشنگتنن بەهۆی گۆڕانی حیزبی دەسەڵاتدار، هەڵە دەکەن. وتیشی پێشبینیی کەمبوونەوەی دژایەتیی ئەمریکا بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردن یان پێدانی ئیمتیاز بە واشنگتن، هەڵەیەکی گەورەیە.

ئەم قسەیە دوای ئەوە هات کە دەرئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنەکە لە پێشکەوتنی دیموکراتەکان و دۆڕانی کۆمارییەکان دەیانوت. بەڵام خامنەیی ئاماژەی بەوە کرد کە گۆڕانی هاوسەنگیی حیزبی لە واشنگتن، لە دیدی ئەوەوە، بنەمای دژایەتیی نێوان ئەمریکا و ئێران ناگۆڕێت.

خامنەیی هەروەها هۆشداری دا کە ئەگەر ئەمریکا جارێکی دیکە هێرش بکات، وەڵامی ئێران لە جارانی پێشوو فراوانتر دەبێت.