ئێران: خۆمان بۆ شەڕی دووبارە ئامادە دەکەین، نەک بۆ رێککەوتن

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سێ بەرپرسی باڵای ئێرانی و سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرای کردووە، تاران پێی وایە دۆناڵد ترەمپ ئامادەیە هێرشە سەربازییەکان دژی ئێران دەست پێ بکاتەوە، بۆ شکاندنی بنبەستی شەڕە هەشت مانگییەکە.

یەکێک لە بەرپرسان بە رۆیتەرزی راگەیاندووە: ئێران خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ئامادە دەکات، نەک بۆ رێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ. دەسەڵاتی ئێرانیش سوورە لەسەر ئەوەی رێگە نەدات ترەمپ سەرکەوتنێکی سیاسی بەدەست بهێنێت.

بەپێی راپۆرتەکە، تاران بە ئەنقەست دانوستانەکان لەگەڵ واشنتن درێژ دەکاتەوە، بۆ ئەوەی پێگەی سیاسیی ترەمپ پێش هەڵبژاردنەکانی 3ی تشرینی دووەم لاواز بکات.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، بەهۆی بێمتمانەیی قووڵی ئێران بە ئەمریکا و نەدانی ئیمتیازی سیاسی بە ترەمپ، ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتنێکی گرنگ پێش هەڵبژاردنەکان زۆر کەمە.