
موختار موسەوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای لە لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمان و دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی کرد دەستبەجێ لە گرێبەستەکانی کارتی خۆراک و دابینکردنی سەبەتەی خۆراک بکۆڵنەوە. بە وتەی ئەو، گومانەکانی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی لەم دۆسیەیەدا زیاتر لە 20 ساڵە کەڵەکە بوون.
موسەوی رایگەیاند کە کۆمپانیاکانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، و براکانی لە نێو کۆمپانیا پەیوەندیدارەکان بە گرێبەستەکانی دابینکردنی سەبەتەی خۆراکن.
داوای کرد هەموو گرێبەستەکان بەبێ جیاوازی بخرێنە ژێر وردبینیی یاسایی.
موسەوی هەروەها وتی عوسمان سەیبانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، هەوڵ دەدات دۆسیەی گرێبەستەکانی دابینکردنی خۆراکی سوپای عێراق بکرێتەوە.
بە وتەی ناوبراو، ئەو گرێبەستانە پەیوەندیی نزیکیان بە دۆسیەی سەبەتەی خۆراکەوە هەیە. داواشی کرد لێکۆڵینەوەکە بەدوور لە فشاری حیزبی بەڕێوە بچێت و ئەگەر کەمتەرخەمی سەلمێنرا، لە بەرپرسان لێبپرسنەوە.