لە کەلار ژنێک بەهۆی خنکان بەپەت گیانی لەدەستدا

پۆلیسی کەلار رایگەیاند ئەمڕۆ ژنێک کە لەدایکبووی 2009یە بەپەت گیانی لەدەستداوە و لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکەوە بەردەوامە.

پۆلیس لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت: نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارەوە تەرمی ئافرەتێک بەناوی ( ژ _ ج _ ع ) لەدایکبووی 2009 هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی خنکان بەپەت گیانی لەدەستدابوو.

دەشڵێت، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لە ماڵی خۆیان خۆی هەڵواسیوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ئێستادا پۆلیس لەسەر هۆکار و چۆنێتی رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.