میدیای ئیسرائیل: ئەمریکا پلانی ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران راگرت

کەناڵی 12ی ئیسرائیلی لە 6ی نۆڤەمبەری 2026دا بڵاویکردەوە کە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، و رۆمان گۆفمان، بەڕێوەبەری موساد، ویستوویانە پێش هەڵبژاردنی 27ی ئۆکتۆبەر ئۆپەراسیۆنێک لە ناو ئێران ئەنجام بدەن، ئەمریکا دوای ئاگاداربوون لە پلانه‌کە دەستی تێوەرداوە و رێگری لە جێبەجێکردنی کردووە.

بەپێی هەمان راپۆرت، بەرپرسانی باڵای ئاسایشی ئیسرائیل پشتگیرییان لە پلانه‌کە نەکردووە، چونکە نیگەران بوون ئەوە ببێتە هۆی فراوانبوونی شەڕ لەگەڵ ئێران و هەڵبژاردنەکە بخاتە مەترسییەوە. کەناڵەکە دەڵێت هەڵەی یەکێک لە کارمەندانی ئاسایشی ئیسرائیل وای کردووە ئەمریکا لە پلانه‌کە ئاگادار بێت.