
محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، دوای سەرکەوتنی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی نیوەی خولی ئەمریکا، ئەنجامەکەی بە پەیامێکی دژ بە جەنگ لێک دایەوە. هۆشداریشی دا کە ئەگەر حکومەتی ئەمریکا ئەو پەیامە پشتگوێ بخات، ئێران وەڵامی دەداتەوە.
قالیباف ئەمڕۆ، 4ی تشرینی دووەمی 2026، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی، بە بۆچوونی ئەو دەنگدەرانی ئەمریکا، چ لەبەر ویژدان و چ لەبەر فشاری خەرجیی ژیان، دژایەتیی خۆیان بۆ جەنگ دەربڕیوە. وتیشی ئێران پشتیوانی لەو پەیامە دەکات.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەروەها وتی ئەگەر واشنتن خواستی خەڵکی خۆی پشتگوێ بخات و خزمەتی ئەو لایەنانە بکات کە بە “باجگیرانی نێودەوڵەتی” ناوی بردن، وەڵامی ئێران دەبێتە کانووسێک بۆ حکومەتی ئەمریکا.
لە هەڵبژاردنەکەی 3ی تشرینی دووەمدا، دیموکراتەکان زۆرینەی هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانیان لە کۆمارییەکان وەرگرتەوە. بەپێی راپرسییەکانی رۆژی دەنگدان، جەنگی ئێران لەگەڵ گرانیی ژیان و نیگەرانی لە گەندەڵی، لە بابەتە سەرەکییەکانی دەنگدەران بوون.