سی ئێن ئێن: واشنتۆن خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان دژی تاران ئامادە دەکات

سی ‌ئێن ‌ئێن بە پشتبەستن بە دوو بەرپرسی ئەمریکیی ئاگادار لە پلاندانانی سەربازیی واشنتن دەڵێت، هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەیی و توانای پێویستیان هەیە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێ و بەرفراوان لە دژی ئێران، لە ماوەی 96 کاتژمێر دوای وەرگرتنی فەرمانی ‌دۆناڵد ترەمپ.

بەپێی راپۆرتەکە، ئۆپەراسیۆنە چاوەڕوانکراوەکە ئەگەر فەرمانی جێبەجێکردنی بدرێت، لە هێرشە سنووردارەکانی پێشوو فراوانتر دەبێت، ئەو هێرشانە زیاتر رادار، سەکۆی مووشەکهاوێژ و ئامانجە سەربازییەکانیان کردبووە ئامانج کە بە خێرایی دەتوانرێت دووبارە بنیاد بنرێن. یەکێک لە بەرپرسان بە سی ‌ئێن ‌ئێنی وتووە ئەو هەنگاوە “هەوڵێکی گەورە” دەبێت.

هەرچەندە بەرپرسانی ئەمریکی وتوویانە ترەمپ هێشتا بڕیاری نەداوە، هەندێکیان پێشبینییان کردووە ئەگەر بڕیارێک بدرێت، لەوانەیە دوای هەڵبژاردنە ناوەڕاستییەکانی ئەمریکا لە 3ی نۆڤەمبەر بێت.

لە هەمان کاتدا، دیپلۆماسیش بەردەوامە Reuters و AP راپۆرتیان داوە بەرپرسانی باڵای سعودیە، تورکیا و پاکستان لە تاران کۆبوونەتەوە، بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان و پێشگرتن لە گەڕانەوەی شەڕ.