
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ی تشرینی یەکەمی 2026، دەنگی بە پێشنیاری یاسای پێدانی مۆڵەتی درێژخایەن بە فەرمانبەران دا.
پێشنیارەکە لە گفتوگۆکانی پێش دەنگداندا بە مۆڵەتی 5 ساڵە ناسێنرابوو و یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی، رێگەدان بە فەرمانبەر بوو بۆ کارکردن لە کەرتی تایبەت لە ماوەی مۆڵەتدا.
بەپێی یاساکە فەرمانبەر دەتوانێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ مۆڵەت وەربگرێت، بەم مەرجانە: فەرمانبەر هەمیشەیی بێت و گرێبەست نەبێت و خزمەتی لە ساڵێک کەمتر نەبێت.
هەروەها لەکاتی مۆڵەتدا، فەرمانبەر دەتوانێت درێژە بە خوێندن بدات و خوێندنی باڵا تەواو بکات.
مەرجێکی دیکەش ئەوەیە کە دووجار دەتوانێت داوای مۆڵەت بکات، لە جاری یەکەمدا مووچەی بنەڕەتی پێدەدرێت و لە جاری دووەمدا نیوەی مووچەی بنەڕەتی.