عێراق لە نێوان 196 وڵاتدا؛ پلەی 125 لە گەشەپێدانی مرۆیی

عێراق لە نوێترین ریزبەندیی پێوەری گەشەپێدانی مرۆیی بۆ ساڵی 2026، کە لەلایەن گۆڤاری ئەمریکی «سی ئی ئۆ وەرڵد» بڵاوکراوەتەوە، لە نێوان 196 وڵاتدا پلەی 125ی بەدەستهێناوە.
بەپێی ئەم پێوەرە، عێراق 70.58 خاڵی بەدەستهێناوە و لە پۆلی ئاستی مامناوەند دانراوە.
لە نێوان وڵاتانی عەرەبدا، ئیمارات بە پلەی 31ی جیهان لە پێشەوەی ریزبەندییەکەیە، دوای ئەویش قەتەر بە پلەی 47، بەحرەین 54، عەرەبستانی سعودی 60، کوێت 64 و عومان 71 هاتوون.
لە بەشی دیکەی ریزبەندییەکەدا، لیبیا لە پلەی 89، جەزائیر 90، ئوردن 98، لوبنان 102، تونس 105، میسر 109 و مەغریب لە پلەی 117 هاتوون. لە کۆتایی ریزبەندییە عەرەبییەکەشدا، سوریا پلەی 153، سودان 165 و یەمەن 185ی جیهانییان بەدەستهێناوە.
بەپێی راپۆرتەکە، ئەم پێوەرە لەسەر بنەمای چەندین نیشاندەر دامەزراوە و دۆخی گشتی ژیان و گەشەپێدانی مرۆیی لە 196 وڵات هەڵدەسەنگێنێت.