
بۆ زۆربەمان، هەڵواسینی ئاڵای وڵاتێک بە پێچەوانەوە، ڕەنگە تەنیا کەمتەرخەمییەکی سادە بێت. یان هەڵەیەکی تەکنیکی.
بەڵام لە جیهانی یاسا و سیاسەتدا، ئەم سەرەوژێرکردنە بە جۆرێکی تر دەخوێندرێتەوە. وەک پەیامێکی مەترسیدار. پەیامێک کە دەکرێت دەرگای زیندان لەسەر خاوەنەکەی بکاتەوە. یان سوپا و پۆلیس بخاتە ئامادەباشییەوە.
با گەشتێک بکەین بەناو یاساکانی چەند وڵاتێکدا.
لە فلیپین، یاساکە زۆر ڕوونە… و بێبەزەییانەیە. ئاڵا تەنیا کاتێک ڕێگەپێدراوە سەرەوژێر بکرێت، کە وڵات لە حاڵەتی جەنگی فەرمیدا بێت. ئەگەر هاووڵاتییەک لە کاتی ئاشتیدا ئەم هەڵەیە بکات، سزاکەی دەگاتە یەک ساڵ زیندانیکردن. لەگەڵ پێژماردنێکی قورس. و بێبەشکردن لە هەموو پۆست و کارێکی حکومی.
لە تایلەند، ڕێساکان لەوەش توندترن. هەر شێواندن، یان هەڵە هەڵواسینێکی ئاڵا، وەک بێڕێزی بەرامبەر بە دەسەڵاتی پاشایەتی هەژمار دەکرێت. ئەنجامدەرەکەی، ڕووبەڕووی دوو ساڵ زیندانیکردن دەبێتەوە.
لە مەکسیک، لیژنەیەکی فەرمی، بەردەوام چاودێریی ئەم بابەتە دەکات. پێژماردنی سەرەوژێرکردنی ئاڵا لەوێ، دەگاتە نزیکەی سی هەزار دۆلاری ئەمریکی.
باشە… لە ئەمریکاچی؟
هەرچەندە دەستوور، لە چوارچێوەی ئازادیی ڕادەربڕیندا، سزای زیندانیکردنی دیاری نەکردووە. بەڵام کاردانەوەی مەیدانی، زۆر سەیرە.
لە نەریتی سەربازی و دەریاییدا، ئاڵای سەرەوژێر، کۆدێکی جیهانییە بۆ: «من له مهرگهوه نزیكم… و بارمتەم!»
هەر بۆیە، بەم هەڵەیە، لە چەند خولەکێکدا، تەواوی تیمەکانی پۆلیس و هێزە تایبەتەکان، دەگەنە شوێنەکە. و خاوەنەکەی، ڕووبەڕووی تێچووی ئۆپەراسیۆنەکە دەبێتەوە.
لە تورکیاش، دۆخەکە جیاوازترە. بەپێی ماددەی سێ سەد لە یاسای سزادان، هەڵواسینی ئاڵا بە سەرەوژێری، وەک تێکدانی سەروەریی دەوڵەت لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت. سزاکەی، لە یەک تا سێ ساڵ بەندکردنە.
کەواتە… ئاڵا، لە جیهانی دەوڵەتداری و حکومڕانیدا، تەنیا پارچە قوماشێکی ڕەنگاوڕەنگ نییە.
لە یاسادا، چەند سانتیمەترێک هەڵە، لە شێوازی بەستنیدا… دەتوانێت سنووری نێوان هاووڵاتییەکی ئاسایی، و تاوانبارێکی نیشتمانی، دیاری بکات.