نرخی نەوتی عێراق بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزی

نرخی یەک بەرمیل نەوتی قورسی بەسرە لە مامەڵەکانی پێنجشەممە، 5ی تشرینی دووەمی 2026، گەیشتە 62.31 دۆلار. نرخەکە 7.84 دۆلار، واتە 11.18%، دابەزیوە.

نەوتی مامناوەندی بەسرەش 7.84 دۆلاری لە نرخەکەی کەم بووەوە و گەیشتووەتە 66.31 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەمەش دابەزینێکی 10.57%ە.

لە بازاڕی جیهانیشدا، هەردوو نەوتی برێنت و WTI نرخیان دابەزی، بەڵام دابەزینی نەوتی بەسرە زۆرتر بووە.

بەپێی شیکاریی رۆیتەرز، نرخی جیهانیی نەوت بۆ چوارەمین رۆژی بەردەوام دابەزی، یەکێک لە هۆکارە باسکراوەکان، چاوەڕوانیی بازاڕەکانە بۆ کەمبوونەوەی مەترسیی فراوانبوونی شەڕی ئێران. هەروەها گەڕانەوەی بەشێک لە دابینکردنی نەوت لە کەنداوی فارس، لە کاتێکدا بازاڕی جیهانی بەرووی زۆریی دابینکردنەوە دەچێت، فشاری دابەزینی نرخی دروست کردووە.

بانکی جیهانی خەماڵاندوویەتی لە 2025دا نەوت نزیکەی 88%ی داهاتی حکومەتی پێکهێناوە.