باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا بانگەشەی جێگیرکردنی هەزاران درۆن لە هەرێمی کوردستان رەت دەکاتەوە

باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا بانگەشەی جێگیرکردنی هەزاران درۆن لە هەرێمی کوردستان رەت دەکاتەوە

باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا لە 21ی ئۆکتۆبەری 2026، بانگەشەی جێگیرکردنی یەکەی درۆن و هەزاران درۆنی ئۆکراینی لە هەرێمی کوردستانی رەت کردەوە.

باڵیۆزخانەکە وتوویەتی ئۆکرانیا هیچ درۆنێک، یەکەی درۆن یان کارمەندی پەیوەندیداری لە هەرێم یان شوێنێکی دیکەی عێراق جێگیر نەکردووە و ئەو بانگەشانەی بە زانیاریی چەواشەکارانەی ئامانجدار و بێ‌ بنەما وەسف کردووە.

باڵیۆزخانەکە هەروەها جەختی لە رێزگرتنی ئۆکرانیا لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق کردووەتەوە و وتوویەتی بەهایەکی زۆر بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەنێت.

لە بەیاننامەکەدا داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن کراوە پێش بڵاوکردنەوەی بانگەشە پشتڕاستنەکراوەکان وردبینی بکەن.

ئاژانسی تەسنیمی ئێران لە 20ی ئۆکتۆبەر، بە گواستنەوە لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەتیی نەناسراو، نووسی ئۆکرانیا لە چەند وڵاتێکی دەوروبەری ئێران یەکەی درۆن و درۆنی زۆر بچووکی جێگیر کردووە.

سەرچاوەکە بانگەشەی کردبوو هەزاران درۆنی بچووک لە هەرێمی کوردستان دانراون و لە ناوچەکەش تۆڕێکی ئۆپەراسیۆنی بۆیان دامەزراوە، بەڵام وتبووی ناوی وڵاتانی میواندار لە کاتی گونجاودا ئاشکرا دەکرێت.

تەسنیم وتوویەتی تاران ئەم هەنگاوە بە بەشێک لە “چالاکییە دژبەرانەکانی ئەوروپا و ناتۆ” دەزانێت و لە وەڵامدانەوەی گونجاو دەکۆڵێتەوە.