وەزارەتی بەرگری تورکیا: بنکەی بەعشیقە-زێلکان بە پلەبەندی رادەستی عێراق دەکرێت

وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئەمڕۆ رایگەیاند، بنکەی بەعشیقە-زێلکان لە پارێزگای نەینەوا، کە هێزە چەکدارەکانی تورکیا بەکاری دەهێنن، بە شێوەیەکی پلەبەندی رادەستی دەسەڵاتدارانی عێراق دەکرێت.

وەزارەتەکە روونی کردووەتەوە، پرۆسەی رادەستکردنی بنکەکە بەپێی میکانیزم و ئەو خشتەی لەسەری رێککەوتووین لە نێوان تورکیا و عێراق جێبەجێ دەکرێت.

پێشتر لە ٢٣ی ئەیلوول، دوای دیداری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نیویۆرک، هەردوو وڵات رایانگەیاند لە چوارچێوەی هەنگاوە ئەمنییەکاندا، هێزەکانی تورکیا بنکەی بەعشیقە-زێلکان بە پلەبەندی رادەستی حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکەن.

بنکەی بەعشیقە-زێلکان لە باکووری رۆژهەڵاتی مووسڵ هەڵکەوتووە و ساڵانێکە بوونی هێزەکانی تورکیا لەو بنکەیە یەکێک بووە لە بابەتەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە.